زەریف: درێژەی مانەوەی ئێران لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، لێک دەدرێتەوە
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامی تویتەری دا ڕایگەیاند: لە وڵامی هەوڵی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام ، درێژەی مانەوەی ئێران لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە لێک دەدرێتەوە.
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، وەزیری دەرەوەی ئێران چەند کاتژمێر دوای ڕاگەیەندرانی ڕەسمیی ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە تویتەردا نووسی : لە وڵامی کردەوەی نایاسایی و بنپێکردنی بەڵێنەکانی هەمیشەیی ئەمریکا بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوبراو بۆ لێکدانەوەی ئەم پرسە کە ئایا مانەوە لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر دەکات یان نا ، هەوڵە دیپلوماتیکەکان لەگەڵ باقی شەریکەکان دەست پێ دەکات .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی بە ئیدیعای بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی فەرمانی چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج ویەک کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پشت ڕاست کرابوو، مۆر کرد.
ترەمپ لە قسەکانی دا بە تۆمەتی بێ بنەما دانە پاڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوان دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە ئیدیعای کرد کە تاران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە سەرووبەندی دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکییە.
هەوڵی یەک لایەنەی ئەمریکا لە چوونەدەر لەبەرجام لە حاڵێکدایە کە تائێستا وڵاتانی جوربەجۆر داکۆکی خۆیان لەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە.