May 09, 2018 11:21 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی پێداگری کرد : ئێران پێبەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا  کە شەوی چوارشەممە لە ماڵپەڕەکەی ئەم  وەزارەتخانەیە  بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە  :  ئێران  پێبەندی بەڵێنەکانی  خۆی  بووە لە چوارچێوەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی  و ئەمکارەش هەمیشە لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.

ئەم بەیاننامەیە  دەڵێت: ڕووسیا بە دەربڕینی پەژارە ڕایگەیاند  هەوڵی واشینگتۆن  زەبر دەدات لە متمانەی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکی کە لە ڕەوتی  جێبەجێ کرانی بەرجام هەمووکات  پسپۆڕایەتی خۆی سەلماندووە.

لەبەشێکی دیکەی  ئەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  ڕووسیا نیگەرانە کە ئەمریکا جارێکی تر  بە پێچەوانەی  خواستی زۆرینەی وڵاتان و تەنیا لە بواری بەرژەوەندییەکانی کورت بینانە و پاوانخوازانەی هەوڵ دەدات و  هاوکێشە یاساییەکانی نێودەوڵەتی لەبەرچاو ناگرێت.

 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی دا  ڕایگەیاندووە: هیچ هۆیەک بۆ ناکوکی لەبەرجام دانییە ئەم ڕێککەوتنە کارامە بوونی خۆی  بە تەواوی سەلماندووە  بەرجام بەشێوەی کارتێکەر  دەتوانێ  هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات  . 

لە بەیاننامەی دەزگەی دیپلۆماسی ڕووسیا ڕاگەیەندراوە: بڕیاری  چوونەدەری ئەمریکا لە کۆهەنگاو   جارێکی تر  بێ توانایی واشینگتون لە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنگەلێک کە لەو دا بەشداری دەکاتی سەلماند  ئەم کارە هەروەها نیشانی  دا کە  ڕەخنەکانی  ئەمریکا بەرامبەر  چالاکی ناڤۆکی بە تەواوەتیی یاسایی ئێران، تەنیا بیانوویەک بۆ شکست هێنانی  ئێران.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە کە ڕووسیا بۆ درێژەی  هاوکاری کردن لەگەڵ  ئەندامانی دیکەی بەرجام ئامادەیە و  پەرەی هاوکاریی دوو لایەنە و تووێژی سیاسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە  پێ دەدات  . 

هەرلەم پێوەندییەدا  هەروەها لئونید  سلوتسکی   سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دوومای ڕووسیا لە کاردانەوە بەرامبەر  چوونەتەری ترەمپ لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی  بە پەیامنێرانی وت :   ئەمریکا بە چوونەدەر لە بەرجام  سەرباری بنپێکردنی  ئاشکرای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسیاش، هەڕەشە لە ئاسایشی نێودەوڵەتیش دەکات.

ولادیمیر چیژوف  نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە  یەکێتی ئەورووپاش  لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کۆهەنگاوی ناڤۆکی   دوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، پێداگری کرد . 

ترەمپ ڕژی  سێ شەممە فەرمانی  چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج و یەک  کەلەلایەن  نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پشت ڕاست کرا بوو، مۆر کرد  . 

هەوڵی یەک لایەنەی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لەحاڵێکدایە کە تائێستا وڵاتانی جۆربەجۆر  داکۆکیی خۆیان لە ڕێککەوتننامەیە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ