نەقەوی حسێنی : ئەمریکا بە چوونەدەر لە بەرجام ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا بە کشانەوە لەبەرجام ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆی بە جیهان نیشان دا و سەلماندی ئەهلی مەنتق و وتووێژ نییە و پێبەندی هیچ ڕێککەوتنێکیش نامێنێتەوە.
سەروکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە ئیدیعای بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی و تۆمەتە بێ بنەماکانیان بە دژی ئێران، فەرمانی کشانەوەی وڵاتەکەی لەبەرجام مۆر کرد.
هەوڵی یەک لایەنەی ئەمریکا لەحاڵێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی مۆرکەری بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داکۆکی خۆیان لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاند.
سەید حسێن نەقەوی حسێنی، شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، سەبارەت بە کردەوەی ترەمپ لەمەڕ کشانەوە لەبەرجام وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕەوشی نوێ بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواوی ئامادەکردووە و ڕێککەوتنێکی باش لەنێوان سێ هێزەکە کراوە.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران وتیشی : کۆمەڵگەی جیهانی لەم بارودوخە لە بڕیاری دوناڵد ترەمپ داکۆکی ناکات و ئەمریکا دەبێ بزانێ هەوڵەکانی ناکاریگەرن و ناتوانێ یەکێتی گەلی ئێران بخەوشێنێ و بە خواستی ناگات.
ڕێککەوتنی ناڤوکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک ژووئیەی ساڵی 2015 مورکرا و ژانیڤەری ساڵی 2016 مۆرکرا بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا بە سەپاندنی بایکۆتی نوێ ، لەمپەر نانەوە و بێ بەڵێنی و بەڵێن شکێنی پەیتاپەیتا، پێشی بە بەهرەمەند بوونی ئێران لە ئیمتیازەکانی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی گرتبوو.