تاوتوێی بارودۆخی ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت
May 09, 2018 16:52 Asia/Tehran
کابینەی دەوڵەت ئەمڕۆ چوارشەم بە سەرۆکایەتی "حەسەن ڕۆحانی"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بارودۆخی وڵات لەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی لێکدایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی؛ ئەندامانی دەوڵەت لەم کۆبوونەوەیە ویڕای لێکدانەوەی بارودۆخی ئێران دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام و گۆرینی بیرو ڕا لەبارەی دا، بریاری پێویست دەگرن و بە ئاگاداری دەزگای هاوپێوەندی دەگەینن.
" داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە بە ئیدعای بێئاکام بوونیی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و تاوانە بێ بناغەکانیی دژی ئێران، فەرمانی چونەدەری وڵاتەکەی لە بەرجامی ئیمزا کرد؛ کردەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لە حالێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی ئیمزا کەرەوەی بەرجام و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پشتگری خۆیان لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە ڕاگەیاندووە .