دەست پێ کرانی دەنگ وەرگرتن لە عێراقیەکانی دانیشتووی کرماشان
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری هاووڵاتی و کۆچبەرانی بیانیی پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران باسی دەست پێکرانی دەنگ وەرگرتن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی کرد لە لقی پارێزگای کرماشان .
عەلی ئەکبەر ئەکبەری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شارومەندان و کۆچبەرانی بیانیی پارێزگای کرماشان ڕۆژی پێنج شەممە لەوتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی دەنگ وەرگرتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە ١٤ لقی دەنگ وەرگرتن لە ئێران، وتیشی : ئەم دەنگ وەرگرتنە ھەتا سبەینێ ھەینی(١١ مای) بە شێوەی ھاوکات لە پارێزگای کرماشان و حەوت پارێزگای دیکەی ئێران بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شارومەندان و کۆچبەرانی بیانیی پارێزگای کرماشان ، وتیشی:لەتێکڕای پتر لە سێ ھەزار عێراقیی دانیشتووی پارێزگای کرماشان، ١٢٢٨ کەسی خاوەنی مەرجی دەنگدانن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە.
لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراقیش ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی دەست پێ بوونی دەنگ وەرگرتنی تایبەتیی لە ھێزە چەکدارەکان، زیندانییەکان و نەخۆشانی نێو نەخۆشخانەکان و ھەروەھا شارومەندانی عێراقیی دانیشتووی ھەندەرانی کرد.
شارومەندانی عێراقیش ڕۆژی شەممە (١٢ی مای) لە ھەڵبژاردنێکی سەرتاسەری دا دوای شکست ھێنانی تیرۆریستانی داعش دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگ دان.