شوبات 22, 2026 21:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی باڵیۆزی ئەمریکا لە تلاڤیڤ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانەکانی مایک هاکیبی باڵوێزی ئەمریکا لە تلاڤیڤی شەرمەزار کرد کە وتبووی: داگیرکردنی ناوچە عەرەبی-ئیسلامییەکان "لە نیلەوە تا فورات" لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ڕەوا و یاساییە.

ئیسماعیل بەقایی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، بە ئاماژە بە بەیاننامەکەی دەبیرخانەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بەم بابەتە، جەختی کرد: ئێران بە یەکدەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، ئەم " لێدوانی توندڕەوانەی ئایدۆلۆژیک"ـە شەرمەزار دەکات؛ لێدوانێک کە ڕژێمی داگیرکەر زیاتر هان دەدات بۆ درێژەپێدانی جەنایەتەکانی دژ بە فەلەستینییەکان و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.

سەرپەیڤ