شوبات 22, 2026 21:45 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ڕادەی خۆکوشتنی ژنان لە ئینگلیز

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئاماری فەرمی خۆکوشتنی ژنان لە ئینگلیز تەنها نزیکەی ٦.٥%ی ڕاستییەکان نیشان دەدات و بەشێکی زۆری حاڵەتەکان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە توندوتیژیی نێوماڵەوە هەیە، لە ئامارەکانی پۆلیسدا پشتگوێ دەخرێن.

وەزیری کاروباری ژنانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ژنانەی بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە خۆیان دەکوژن، ژمارەی ئەو ژنانەی تێپەڕاندووە کە لە ماڵدا و بە دەستی هاوسەرەکەیان دەکوژرێن. 

لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە سێ هەزار ژن و کچ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و نزیکەی یەک لەسەر سێیان وەبەر توندوتیژی خێزانی کەوتوون. بەرپرسانی حکومەت و پۆلیس بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی خێزانییان پشتڕاستکردۆتەوە و چالاکانی ئەم بوارەش دەڵێن ئەو ناتەباییە ئامارییە پیشاندەری قەیرانێکی جددییە لە سیستەمی پشتیوانیی بنەماڵەکاندا.

سەرپەیڤ