سەردار سەلامی: کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بیانوویەکە بۆ بایکۆت کردنی زیاتری ئێران
جێنشینی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریکا بە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ئێرانی کرد بەنیشانەی بایکۆتە ئابووریەکانی خۆی کە ھەڵبەت ھێندەش گرینگ نییە .
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەردار حسەین سەلامی جێنشینی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگێکدا لە سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران ، وتیشی: ئەمریکییەکان ئەوە چل ساڵە کە ھەرچییەکیان پێ کراوە لە ڕووی سیاسی، سەربازی، ئابووری، کلتووری، ھەواڵگری و شاڵاوی دەروونی و پڕوپاگەندەوە دژی گەلی ئێران کردوویانەو کەچی ھەتا ئێستا لە ھیچکامیاندا تۆسقاڵێکیش سەرکەوتوو نەبوونە.
جێنشینی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەمریکا بە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەنیازی بەچۆکدا ھێنانی گەلی ئێرانە لە بەردەم خواستە ناڕەواکانی، بەڵام دیارە ئەوەی وا لەم شەڕە ئابوورییەدا گرینگە، گەشەدار کردنی بەرخۆدانی نیشتیمانییە.
سەردار حسەین سەلامی جێنشینی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختیشی کرد: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ کنەی کردووەتە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی و دیارە ئەمەش بۆ دوژمنانی ئەم حکومەتە جێگای نیگەرانییە.
سەردار حسەین سەلامی جێنشینی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی لە تەواوی ھاوکێشە ناوچەییەکاندا شوێن دانەرەو دوژمنان ناتوانن لە سەر خواست و ورەی گەلی ئێران کاریگەر بن.