دەس پێ بوونی ڕاوێژکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران، زەریف لەگەڵ بەرپرسانی چینی، ڕووسی وئوروپایی وتووێژ دەکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران سەردانی چین، ڕووسیاو بەلژیک دەکا بەمەبەستی ڕاوێژکردن و وتووێژ لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەهرام قاسمی دوێنێ هەینی وتی: "مەحەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەئاراستەی فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ ڕاوێژ و وتووێژ لەگەڵ ئوروپاو لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و تاووتوێی ئیمکانی درێژەپێدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێتوو بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانی تێدا دەستەبەر بکرێ، لەسبەی شەوەوە، سەفەرێکی کورت بەرەو چین، ڕووسیاو بەلژیک دەس پێ دەکا.
قاسمی وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی چینی دیدار و وتووێژ دەکاو پاشان لە پیکەنەوە بەرەو مۆسکۆ دەکەوێتەڕێ و پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی، رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوون لە بروکسل لەدانیشتنێکدا بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی E3(فەڕانسە، ئاڵمان و ئینگلیز) و فدریکا مۆگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەشدار دەبێ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە هەشتی مای بەئیدیعای بێ ئاکام بوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش و تۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ لەدژ ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئیمزا کرد، کردەی یەکلایەنەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە پێنج وڵاتی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی و زۆرێ لە وڵاتانی جیهان داکۆکیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.