زەریف بەرەو پیکەن وەڕێ کەوت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەم لە سەرووی شاندێکی ڕامیاریی و ئابووری و بەمەبەستی وتووێژ لەسەر بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە، چوو بۆ پیکەنی پێتەختی چین.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر محەممەد جەواد زەریف لە پیکەن چاوی دەکەوێ بە وانگ یی هاوتای چینیی خۆی و وتووێژی لەگەڵ دەکات .
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای پیکەن بو موسکۆ دەچێ هەتا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و داهاتووی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە وتووێژ بکات .
زەریف سێ شەممەی داهاتووش دەچێتە برووکسەل تالەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا و هەروەها فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە داهاتوو کۆهەنگاوی ناڤوکی وتووێژ بکات .
محەممەد جەواد زەریف لە پێناو فەرمانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەم سەفەرە دەورەییەی دەست پێکردووە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی بە دژی ئێران ، کشانەوەی واشینگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگی تری ڕاگەیاند .
ئەم کارەی ترەمپ بەرەوڕووی ئیدانەکرانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەوە .
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بڕیارە یەک لایەنانەیەی سەرۆکی ئەمریکا پەژارەی دەربڕی .
بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپاش وەک لایەنەکانی دیکەی بەرجام ڕایانگیاند لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکوکی دەکەن.
حەسەن روحانی سەروک کۆماری ئێران شەوی چوارشەممە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران فەرمانی دا لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین وتووێژ بکات وتیشی : ئەگەر بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکرێت، سەرباری بێ مەیلیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیتی، کۆماڕی ئیسلامیی ئێران لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە دەمێنێتەوە.