زەریف : ئێران و چین دوو وڵاتی دۆست و هاوبەشی ستراتیژیکی یەکترن
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: چین و ئێران دوو وڵاتی دۆست و هاوبەشی ستراتیژیکی یەکترن و بەردەوام پاڵپشتی یەکترێش دەبن .
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەرووی لیژنەیەکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووری سەردانیی چینی کردووە، رۆژی یەکشەممە لەگەڵ "وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین دیدار و لەبارەی پرسەکانی دوو لایانە،مەسەلەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی بەتایبەت بەرجام وتوویژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: ئێران وچین لەهەموو بوارەکان دا هاوکاریی بەربڵاویان هەیە و چین گەورەترین شەریکی بازەرگانیی ئێرانە.
زەریف، هەر وەها بە لیکدانەوەی بارودۆخی بەرجام پێش و پاش چوونە دەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە، وتیشی: ئەمریکا بە جوونە دەر لەم ریککەوتننە چەندلایانەیە بەڕاشکاوی بریار نامەی ٢٢٣١ـی ئەنجوومەنیی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان بنپیکردووە.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران، بەڕاشکاوی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران گەرەکیەتی دڵنیا بێت لە کاتی درێژەی مانەوەی لە بەرجام دا لە قازانج و سوودی کەڵک وەردەگرێت.
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چینیش لەم دیدارە ئێرانی بە وڵاتێکی یەکجار گرنگ زانی و وتی: چین هۆگرە پێوەندیی ستراتژیکی دوو وڵات درێژەی بێت.
وەزیری دەرەوەی چین هەر وەها بەرجامی وەک ڕیککەوتنیکی چەندا لایانەی نێو دەوڵەتی زانی کە هەموو لایەنەکانی ئەرکمەندن جێبەجێ بکەن.
ئەو جەختیکرد: زۆرێک لە وڵاتان و ئەندامانی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە کردەوەی ئەمدواییەی "داناڵدترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لەمەر چوونە دەری لە بارجام ناڕازین و پشتگری لێوە ناکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی ڕاویژ لەگەڵ ئەورووپا و لایەنەکانی تری بەرجام شەوی یەکشەممە سەفەرێکی خێرای بۆ چین ، ڕوسیا و بەلژیک دەستپێکرد و لە وێستگەیە یەکەم ئەمرۆ یەکشەممە گەییشتە پێکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پێکەنەوە سەردانی مۆسکۆ دەکات و پاشان دەرواتە بروکسێل.