May 13, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران پێکەنی بەرەو مسکۆ بەجێ هێشت

وەزیری دەرەوەی ئێران لەپاش چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین لە پێکەن بەرەو مسکوی پێتەختی ڕووسیا وەڕێ کەوت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران  ئیسنا  ؛ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی   ئێران  ڕۆژی   یەکشەمە  لە کۆتایی  سەفەری یەک ڕۆژەی  بۆ چین و دیدار  لە گەڵ وەزیریدەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆڕی پەیامنێراندا  وتی    ئێران و چین  سەبارەت بە بەرجام  هەڵوێستێکی   هاوبەشیان لە مەڕ پاراستنی بەرجام بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێرانی هەیە . زەریف وتیشی :  لە سەفەر بۆ چین   ڕێککەوتن کرا   لە ڕۆژان  و هەفتەکانی داهاتوودا  هاوکاریەکی  زۆر بۆ گەیشتن  بە  شێوازەکانی  گەرەنتیی  بەرژەوەندیەکانی  ئێران  لە  هێزمەند کردنی  کۆبوونەوەی  جیهانیی  بۆ پاراستنی  بەرجام بە ڕێوە بچێت . وەزیری دەرەوەی   ئێران   بە پێی  فەرمانی  سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران  بۆ بیروڕا گۆڕینەوە  لە گەڵ ئوروپا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام و لێکدانەوەی  ئیمکانی    درێژەی بەرجام  لە کاتی  گەرەنتی  بەرژەوەندی  نەتەوەی  ئێران  لە شەوی یەکشەمەوە سەفەرێکی بۆ چین   ڕووسیا  و بەلژیک  دەس پێی کرد و لە   ئێزگەی  یەکەمی  ڕۆژی  یەکشەمە  لە گەڵ کاربەدەستانی  چینی دیدار و وتووێژی کرد . زەریف  بڕیارە  لە مسکۆ   لە گەڵ سێرگێیی لاوروف وەزیری  دەرەوەی  ڕووسیا  دیدار و   وتووێژبکات .   وەزیری دەرەوەی   ئێران   دوای    وتووێژ  لە گەڵ کاربەدەستانی  ڕووسی  ڕۆژی سێشەمە بە ئامادە  ب وونی  لە بڕۆکسل  لە دانیشتێکدا  بە ئامادە بوونی  وەزیرانی  دەرەوەی  فەڕانسا ئاڵمان ئینگلیز و فدریکا موگرینی   بەرپرسی ساسەتی  دەرەوەیی یەکێتیی  ئوروپا بەشداری دەکات .   دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری ئەمریکا  هەشتەمی  مای 2018  بە دووپات کردنەوەی تومەتە  بێ بنەماکانی دژە  ئێران  چونە دەری واشنگتون  لە بەرجام  و گەڕانەوەی  بایکوتەکانی  ناڤۆکی  دژی ئێران لە ماوەی  سێ تا شەش مانگی داهاتووی   ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ