سەرلەشکەر جەعفەری :جێ متمانە نەبوونی ئەمریکا سەلمێندراوە
فەرماندەری گشت سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وتی : ئاژاوە نانەوە ، فریوکاری و جێ متمانە نەبوونی ئەمریکا لە جیهان ئاشکرایە و وڵاتانی جیهان قەبووڵیان کردووە کە نابێ بەو وڵاتە متمانەیان بێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ سەردار سەرلەشکەر موحەمەد عەلی جەعفەری ڕۆژی یەکشەمە لە فیستیواڵی نیشتمانی بەسیجلە تاران ڕایگەیاند : ئەمریکا بە دەسوەردان لە پرسە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکان لە جیهان بە دوای گەشەی دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیە و هیچ ڕەحمێک بە خەڵک و هەژارانی جیهان ناکات فەرماندەری گشتیی سپا بە وتنی ئەوەی کە دوژمن لە چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەڕەشەگەلی بە بڕ لە بواری ئابووری ئاسایش و سیاسەت دژی گەلی ئێرانی لەبەر گرتووە وتیشی : چوونەەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە ئامانجی شکاندنی خۆڕاگری خەڵکی ئێران ئەنجام درا . سەرلەشکەر جەعفەری هەروەها جێ بە جێ کرانی ئابووری خۆڕاگری بە تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی دوژمنان ڕاگەیاند . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مای 2018 بە دووپات کردنەوەی تومەتەکانی بێ بنەمای دژە ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤوکی دژی ئێران لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند کردەوەی تڕەمپ ڕووبەڕووی کاردانەوەگەلێکی دیکە لایەنەکانی واژۆکاری ڕێککەوتنی بەرجام و کۆمەڵگای جیهانی بووەتەوە .