May 15, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • ڕاوێژ سەبارەت بە بەرجام لەلایەن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بروکسیل

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپاو هەروەها وەزیرانی کاروباری دەرەوەی سێ وڵاتی ئاڵمان و فەرانسا سەردانی بروکسیلی پێتەختی بلژیکی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا چاوپێکەوتنی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لەدیداری بەیانی ئەمرۆی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ؛ەگەڵ فدریکا مۆگرینی بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا مکەلە شوێنی ئەنجومەنی ئوروپا لە بروکسیل بەڕێوە چوو، دوولایەن لە بارەی چونیەتی درێژەی بەرجام وتووێژیان کرد. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، شەوی دوشەممە دوای سەفەر بۆ پیکەن ومسکۆ ودیدار لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین وڕوسیا چووە بروکسیل هەتا لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئینگلیس ، فەرانسە وئاڵمان وهەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا دیدار بکات. ئەم دیدارە لە پێناوی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، بۆ ڕاوێژکاری و بیروڕاگوڕێنەوە لەگەڵ ئوروپا ولایەنەکانی تری ڕێککەوتنی ناڤۆکی ولێکدانەوەی ئیمکانی درێژەی بەرجام لەئەگەری دەستەبەری بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران ئەنجام دەبێت. دوابەدوای ڕاگەیاندنی چوونە دەری یەک لایەنە ونایاسایی ئەمریکا لە بەرجام ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕاوێژکاریەکان بۆ درێژەی بەرجام بەبێ ئەمریکا ی لە دەستوری کارداناوە. پاش ئەمەیش سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئانگیلا میرکیل سەدرئەعزەمی ئاڵمانوئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە دەستەبەری دروست، ئاشکرا ودیاریکراوی بەرژەوەندی تاران لە بەرجامی داواکردو ولە یەکیەتی ئوروپا بە تایبەت ئالمان ، فەرانسە وئینگلیس داوای کرد لە دەرفەتی کەم ، هەلوێستی بەبڕانەی خۆی لەمەڕ چۆنیەتی دابین کردن ودەستەبەری بەرژەوەندی ئێران لە بەرجام دوای چوونە دەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، ڕابگەیەنن.

سەرپەیڤ