May 20, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • دیپلۆماتی پێشووی ئێران: ئەمریکا بە هۆی مەسەلەکانی ناوچەیی لە بەرجام چووەتە دەر

دیپلۆماتی پێشووی ئێران وتی، ئەمریکا بە هۆی مەسەلەکانی ناوچەیی و نەک بە هۆی پرسی ناڤۆکی،لە بەرجام چووەتە دەر.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "سەید حسەین مووسەویان" دیپلۆماتی پێشووی ئێران و مامۆستای ئێستای زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا بە باسکردنیی ئەمەی غەنیمی سەرەکییەکانی ئێران بەتایبەت عەرەبستان و ئیسرائیل ناتوانن ڕۆڵ و جیگەی ئێران لە ناوچە قەبووڵ کەن و تاقەتی بینن، وتی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامی  ئێران  بە شێوەی بەربڵاو وڕێکخراو لە ئاستی ناوچە و جیهان دا هەنگاو هەڵدەگرن و دیارە لە ناوەوەی ئەم سیاستە، ئالۆزی دەردەکەوێت.

 دیپلۆماتی پێشووی ئێران بەڕاشکاوی وتی: چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ڕەنگە  لەمپەر گەلێک بۆ کەڵک وەرگرتنی تۆکمە و تەواو لە سەریەتییەکانی ئابووری ئەم ڕێککەوتننە بەدی بینێت کە ئەم مەسەلە زۆرکەس لەوان ئەوروپاییەکانی لەمەڕ پاوەجێی مانەوەی بەرەو ڕووی شک و گومان کردووە .

 مامۆستای زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا لەم حالە دا جەختیکرد: ئەگەر کۆدەنگیی پێنج دەستەڵاتی جیهانی( ڕوسیا ،چین، ئەڵمانیا، بەریتانیا ، فەرەنسا) بە هێز بکردرێت و ئێرانیش پێبەندی ئەرکەکانیی لە بەرجام دا بەدەستەڵاتەوە بێت و دەسپێشخەرییەکانیی تازەی بەڕێوە بەرایەتی ئاشتی لەگەڵ دەستەڵاتە ناوچەییەکان و جیهانی بگرێتە دەست، هەم دەتوانن بەرجام بپارێزن و هەم دەبێتە هۆی تەریک خستنەوەی زۆرتری ئەمریکا .

 "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ بە دووپات  کردنەوەی تاوانە بێ بناغەکان دژی ئێران،  چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاندووە .

 

سەرپەیڤ