May 20, 2018 17:10 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : دەبێ لە ئوروپا دەستەبەری بەبڕ وەربگیردرێت  تا  بەرجام خەوشی وێ نەکەوێ

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : ڕوانگەی بە بڕی کۆماری یئسلامی ئێران ئەوەیە کە لە وتووێژ لە گەڵ لایەنە ئوروپاییەکان دەبێ گەرەنتی جیدی وەربگرێت تا بەرجام نەخوشێندرێت .

 عەلی ئەکبەری ویلایەتی   ڕۆژی یەکشەمە  لە  پرێس کونفڕانسێکدا لە تاران سەبارەت بە  وەرگرتنی  گەرەنتی  لە کاربەدەستانی  ئوروپایی دوای چوونە دەری ئەمریکا  لە بەرنامەی  کۆهەنگاو  واتە  بەرجام  وتیشی :  بە داخەوە  بڕێک  لە  ئەندامانی   یەکێتیی  ئوروپا  سەبارەت بە  بەرجام هەڵوێستگەلێکی  دژ بەیەکیان هەیە  کە ئەو هەڵوێستە دژ بە کگەلە  لە  وتەکانی  کاربەدەستانی  فەرمی  ئوورپا  جێگای شک و گۆمانە  هەر بەو بۆنەوە  شاندی  وتووێژکاری ئێران  دەبێ  بتوانێ گەرەنتیگەلی پێویست وەربگرێت . بە دوای کردەوەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژی 8 مای لەمەڕ چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرجام ئێران و یەکێتیی ئوورپا هاوڕێ لە گەڵ چین و ڕووسیا لە هەفتەی  ڕابردوو  واتە 15 و 16 مای  وتوێوژگەلێکیان لە پێناو  درێژەی بەرجام بە بێ ئەمریکا لە بڕوکسل دەیپێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو  هەینی 26 مای  ئەو وتوێوژگەلە لە چوارچێوی کومیسیونی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن لە ئاستی کارناسی و سیاسی سەرلە نوێ بکرێتەوە .  ڕاوێژکاری  ڕێبەری مەزنی  ئینقلابی ئیسلامی و  ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی  هەروەها  سەبارەت بە   هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی  ئەم دواییەی  ئێراق  وتی : هەڵبژرادنەکانی  ئێراق لە  ئاسایشی  تەواو دا بەڕێوە چوو  و گەل و دەوڵەتی ئێراق بە هیچ بیانیەک  دەرفەتی  دەسوەردانیان نەدا .ویلایەتی  وتیشی :  بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی  ئێراق و چارە نوسوی  گەلی ئەو وڵاتە بۆ ئێران گرینگە و ئێران  ئاواتی  بەختەوەری  و ئاسایشی تەواوی  بۆ خەڵکی  ئێراق  هەیە .   هەڵبژرادنەکانی  پەرلەمانی  ئێراق شەمەی ڕابردوو   12 مای بە بەشداریی   نزیکەی 11 ملوێن ئێراقی  و بە ڕادەی  زیاتر لە 44 لە سەد بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ