پیداگری سەدرئەعزەمی ئوتریش لەسەر پاڕاستنی بەرجام هاوڕێ لەگەڵ شەریکە ئوروپاییەکان
سەدرئەعزەمی ئوتریش ، لەسەر پێویستی پاڕاستنی بەرجام لە هاوکاری کردن لە گەڵ شەریکەکانی خۆی دوای چوونەدەرلە بەرجام پیداگری کرد.
سباستیەن کورتس " سەدرئەعزەمی ئوتریش لە وتووێژ لەگەڵ گوڤاری " فوکوسی ئاڵمانیائاماژەی دایە مەسەلەی بەرجام وچوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکیە ووتی: هیواداربووکە بەسەرنج دان بە وشداری گەلیکی زۆر کە هەبووئەمریکا لەم کردەوەیە خۆببوێرێت ، چونکە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران باش وبەسودە. سباستیەن کورتس وتی: ئێستاکە مەبەست دەبێ ئەمە بێت کە ئەم ڕێککەوتنە بەباشی بپارێزرێت. سەدرئەعزەمی ئوتریش هەروەها لەبارەی چۆنیەتی پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە دوای چوونەدەری ئەمریکا وتی: وتووێژ گەلیک لە گشت ئاستەکان خەریکی ئەنجام بوونە ، بەتایبەت ئەم مەسەلە گرینگە کە ئێران هەروا بەم ڕێککەوتنە پێبەندە. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتی مای دووهەزارو هەژدە لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران چووەدەرێ ، بڕیاریک کە لەگەڵ نەیارەتیەکانی ئوروپایی وجیهانی ڕووبەڕوو بووەتەوە.