شەمخانی: پێداچوونەوە بە سیاسەتی دەرەوەیی بێتوو ئوروپا گوشار بخاتە سەر ئێران
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئەگەر دڵنیایی بێتەدی لەمەڕ لاوازیی ئوروپا لە جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانی و یان کەڵکی ناڕەوا وەربگرێ لە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەمەبەستی لەگوشارنانی ئێران لەبارەی بابەت و پرسەکانی دیکە، تاران پێداچوونەی دەبێ بە ڕەوتی ئێستای سیاسەتی دەرەوەیی خۆی دا.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: دۆناڵد ترەمپ بە خەیاڵی سەپاندنی شەرت ومەرجەکانی بەسەر ئوروپاداو هاوڕەوت کردنی لایەنێکی بەرفراوان لە وڵاتان لەگەڵ بڕیارەکەیداو هەروەها داکۆکیی جەماوەری ئەمریکا لەو کردەیە، لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە نەک هەر ئوروپاو گشت وڵاتان لەگەڵیدا هاوڕەوت نەبوون، بەڵکوو بەپێی ڕاپرسییەکان، سێ دووی خەڵکی ئەمریکا نەیاری بڕیاری ترەمپن.
شەمخانی بەئاماژە بەهەوڵی بێ ئاکامی ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئاستی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوکارەی ئەمریکای بە نیشانەی لاوازیی و زەبوونی واشنگتۆن وبە شایەتحاڵێکی ئاشکرا زانی لەسەر سەلماندنی دەسەڵاتی ناخەکیی ئێرانی ئیسلامی لەبوارە جیاجیا ناوخۆیی و دەرەوەییەکان.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وەک تەنیا دەزگەی چاودێریی هاوپێوەند، ئاشتیانەبوونی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانی بەجاران پشت ڕاست کردۆتەوەو ئەمریکا وەک وڵاتێک کە شەرمەزاریی لەپاوانکراوی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی لەدژ خەڵکی ئاسایی بەناوی خۆی تۆمار کردووەو تەیارکەری رژیمی دڕندانەو منداڵکوژی زایۆنی بە چەکی ناڤۆکییە، شیاوی لێدوان لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نییە.
شەمخانی بەئاماژە بە بەڕەسمییەت ناسینی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامیی لەچوارچێوەی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، پێی داگرت: چۆنیەتی بەردەوام کرانی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی دیاری کراوەو دۆسییەی داخراوی دانوستانە ناڤۆکییەکان بەهیچ لەونێک دووبارە ناکرێتەوە.
ناوبراو هەروەها ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە عێراق و سووریای لەسەر داوای دەوڵەتە یاساییەکانی ئەو وڵاتانەو بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم زانی و وتی: جیهان دان بەوەدادەنێ کە دەوری کارتێکەری ئێران، سەرەکیترین هۆکاری پێش گرتن بە گەشەی کەوشەنی داعش لە عێراق، سووریا، لوبنان و تەنانەت ئوروپا بووەو تووڕەیی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە بەدیهێنەر و لایەنگری سەرەکیی تیرۆریزمی تەکفیری بوون و بێ ئاکامی یەکجاریی ئەو گۆڕەپانەن، بۆ تێگەیشتن دەشێ.