May 23, 2018 10:41 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ئێران ئامادەیی پێویستی هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ بەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وێڕای ئاماژە بەئاماژە بەوەی کە پیشەسازی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامی بەڕەوتێکی شیاودا دەچێتەپێش، ئامادەیی ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاند بۆ گەڕانەوەی بۆ قۆناغی بەرلە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەبەشە جۆراوجۆرەکان دا .

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی فێرکاری، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەنێو پەیامنێران، وتی: پیشەسازی ناڤۆکیی ئێران کە بەرلە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەباشی دەچووە پێش، ئێستاش بەهەمان شێواز دەچێتەپێش و خێراتریش بووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئێران پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی، توانی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان بەیارمەتی ڕووسیا بەرەو پیتاندن بباتە پێش کە پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران تەنیا یۆرانیۆمی دەپیتاند.

ساڵحی بەئاماژە بەوەی کە ئەو ڕێکخراوە تەنیا پیشەی نەریتی ناڤۆکی پێوشوێن ناگرێ، وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران داهاتی نوێش لە پیشەسازیی ناڤۆکی پێوشوێن دەگرێ کە نموونەکەی هاتنی ئێران بۆ قۆناخی تەکنۆلۆژیای کوانتۆمییە.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووسەممە پاش کردەی هەشتی مای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەمەڕ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وێڕای دووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ و هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورستر بەسەر ئێران، ١٢ مەرجی بۆ ئێران لەوان، کۆکرانەوەی دامەزراوەکانی پیتاندنی هێنایەئاراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، مانەوە لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە مەرجدار کرد بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تاران لە ڕێککەوتنەکە.

سەرپەیڤ