جەختی زەنگە لەسەر پێویستیی لاگری کردنی ئوپێک لە هەموو ئەندامان
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەورەیی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت " ئوپێک " جەختی کرد لە سەر پێویستیی لاگری دانیشتنی وەزیرانی ئوپێک لە ئەندامگەلێک کە لە دۆخی بایکوتی نایاسایی یەک لایەنە و واوە سنووری دان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی ئیرنا بیژەن نامدار زەنگە وەزیری نەوتی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سوهەیل محەمەد ئەلمەزروعی " وەزیری وزە و پیشەسازیی ئیمارات و سەرۆکی دەورەیی ئوپێک وێڕای ئاماژە بە داسەپاندنی بایکوتەکانی یەکلایەنە و نایاسایی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لە سەر جێ بە جێ کرانی " بڕگەی 2 " پرۆگرامی ئوپێک لەمەڕ لاگری لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی ئەندام . لە مادەی 2 پرۆگرامی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوتی ئوپێک جەخت کراوە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندیی ئەندامان بە شێوەی تاکی و گشتی . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای 2018 بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران ، چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . هەروەها زەنگەنە وێڕای ئاماژە بە بیروڕا دەربڕینی بڕێک لە ئەندامانی ئوپێک لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا جەختی کرد : هیچ وڵاتێک ناتوانێ بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی ئوپێک بڕیار بدات و کردەوەکانی ئەو ڕێکخراوەیە تەنیا بە کۆبوونەوەی هەموو ئەندامان مسۆگەر دەبێت . خالد ئەلفەلیج وەزیری وزەی عەرەبستان حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە بە دوای گەڵاڵەی پەرەی هێدی هێدی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک بۆ لەناو بردنی نیگەرانیەکانە . دانیشتنی داهاتووی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک 22 و 23 ژوئەن بەڕێوە دەچێت .