حوزه‌یران 02, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • روانگەی ئەرێنی سەرۆک وەزیرانی نوێی سپانیا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسپانیا، هەڵوێست و ڕوانگەی ئەرێنی هەیە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "پێدرۆ سانچێز" سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسپانیاو پارتی سۆشیالیست کە ناوبراو سکرتێریەتی، داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن و ڕێز دەگرن لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

سانچێز پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەشتی مای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند، لەکاردانەوە بەو کردە یەکلایەنییەی واشنگتۆن پێی داگرت، یەکێتی ئوروپا دەبێ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەزمەندیی هەوڵی فراوان بدات.

پارتی سۆشیالیستی ئیسپانیاش لەوبارەوە، ترەمپی تۆمەتبار کرد بە سازکردنی سێناریۆیەکی کێشەو بەرەوڕووبوونەوە.

"ئەکتور گۆمز" سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی سۆشیالیستی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەک پاش ڕاگەیاندنی چوونەدەری ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند کە بڕیاری ترەمپ لەمەڕ چوونەدەر لەڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەڵەیەکی جیددیە کە دەبێتە هۆی کێشەسازبوون و بەرەوڕووبوونەوەی نازەرورییە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سۆشیالیستی ئیسپانیاش پێشوازی کردووە لە هەڵوێستی شێلگیرانەی یەکێتی ئوروپاو ئیرادەی ئەو یەکێتییە بۆ درێژەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ