زەریف لە نامەی بەرجامی بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە جۆراوجۆرەکان : هەموو لە بەرامبەر ڕەفتاری زۆربێژانەی ئەمریکا دا ڕابوەستن
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیکدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە جۆراوجؤۆەکان نووسی : هەموو ئەندامانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئەرکمەندن تا لە بەرانبەر سەرپێچی لە یاسا و ڕەوشەکانی زۆربێژانە و کەمتەرخەمی ئەمریکا بە جکومەتی یاسا ڕاوەستن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی بیروڕاگوڕینەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە سەبارەت بە کردەوەی نایاسایی و یەکلایەنەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ وێنە چوونە دەر لە بەرجام موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەئوەی ئێران لە نامەیکدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆراوجۆر شوێنهاتەکانی مەترسیداری کردەوەی ئەمریکای شی کردەوە . زەریف لە نامەیکدا خوازیاری ئیدانە کرانی زێدە خوازی و کردەوەکانی نایاسایی ئەمریکا لە لایەن وڵاتانی جۆراوجۆر و درێژەی جێ بە جێ کرانی بەرجام و بڕیارنامەی 2231 ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو . وەزیری دەرەوەی ئێران چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجامی بە خاڵی باڵای هەوڵەکانی پێشووی ئەو واتە لە پێشێلکردن و لاواز مردنی بەرجام وەکوو هەر ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی دیکە پەیڕەوی یاسای پێبەندی بە بەڵێن و لە سەر بەڵێنەکانی بەرامبەری هەموو لایەنەکانە جەختی کرد بەربڵاو بوونی یاساکان و چوارچێوەی کات و زەمانی ئەو. ڕێککەوتنە ئاکامی وتووێژەکانی ورد و هەستیاری چەن لایەنەیە کە گۆڕین و وتووێژی دووبارەی مومکین نیە . سەرۆکی دەزگەی دیپلوماسی ئێران وتیشی چوونە دەر یناشەرعی دەوڵەتی ئەمریکا لەب ەرجام و بە تیابەت ڕەوشەکانی زۆربێژانەی ئەو دەوڵەتە بۆ هاوڕێ کردنی دەوڵەتەکانی دیکە بنەمای پێبەندی بە بەڵێن دەسەڵاتداریەتی یاسا و مافی نێونەتەوەیی لە ئاستی نێونەتەوەیی بێ ئیعتبار کردووە و ئامانج و بنەمای جاڕنامەی نەتەوەکان و لێهاتوویی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی تووشی کێشە کردووە .
دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای بە دووپات کردنەوەی تومەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران چوونە دەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی 3 هەتا 6 مانگی دا.اتووی ڕاگەیاند ئەو کارەی تڕەمپ ڕووبەڕووی ئیدانە کرانی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بووەوە . بریتانیا فەڕانسا و ڕووسیا چین و ئاڵمان و یەکێتیی ئوروپا وەک لایەنەکانی بەرجام ڕایانگەیاند لە و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری دەکەن .