ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران : با ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی هەرچی زوە بواری دەسپێکی گەیشتن بە 190هەزار سوو ( پێوەری پیتاندنی یورانیوم ) دابین بکا
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەم لەمیانەی ڕێ و ڕەسمی بیست و نۆهەمین ساڵوەگەڕی ڕیحڵەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی -ڕە- بناغەدانەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران کرد بەخێرایی بوارەکانی دەسپێکی گەیشتن بە 190هەزار سوو ( پێوەری پیتاندنی یورانیوم ) دابین بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵدەریی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەریی ؛ حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وەبیریشیان هێنایەوە : قسەکانی بڕێک لە دەوڵە ئورووپاییەکانی وە دەردەخات کە چاوەڕوانن نەتەوەی ئێران هەم بایکوتەکانی تەحەمۆڵ بکەن و هەم لە چالاکی ناڤۆکی خۆیان کە پێویستی داهاتووی وڵاتە دەس هەڵبگرن و هەر ئەو بەرتەسکیگەلە درێژە پێی بدەن ، بەڵام ئەوان بزانن کە ئەوە تەنیا خەونێکی ئاڵۆزە کە نایتە دی . ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکییش بە وتنی ئەوەی کە توانایی مووشەکی یەکێک لە خاڵە بەهێزەکان و بوارسازکەری ئاسایشی وڵاتە وتیشیان لە خولی شەڕی داسەپێندراودا بە هۆی ئەوەی کە ئێمە چەکی بەرگری و توانایی مووشەکیمان نەبوو لە شارە سنوورەکان تا تاران شەو و ڕۆژ لە ژێر ئاگری مووشەکیی بوون بەڵام ئێستاکە بە هەوڵی پسپووڕانی لاو ئێمە بووینەتە دەسەڵاتی یەکەمی مووشەکی ناوچە و دوژمن دەزانێ کە ئەگەر مووشەکێک لێی بدات بە دە مووشەک وڵام دەگرێتەوە . ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە دوژمنان بە ئوپڕاسیونێکی دەرونی لە سەر ئەو خاڵە هێزمەندەی ئێران چڕ بوونەتەوە وەبیریشی هێنایەوە ئەوان هەوڵ ئەدەن تا بە شەڕی دەروونی ، ئێمە لە خاڵەهێزمەند ەکانی خۆمان دەس هەڵبگرین تا بیانیەکان ڕاحەتتر زاڵ بن بە سەر وڵات و نەتەوە و چارە نووسی داهاتووی ئێمە بە ڵام نەتەوەی ئێران لە هەمبەر ئەو کارە ڕادەوەستێ . حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ؛ دادخوازی نێونەتەوەیی و لاگری لە نەتەوە ستەملێکراوەکانی بە یەکێکی دیکە لە خاڵە هێزمەندەکانی کۆماری ئیسلامی زانی و فەرمووسان : لە حاڵێکدا کە لاگری لە فەلەستین و هێزی خۆڕاگری لە هەمبەر ڕژیمی زایونی و بەرگری لە سەربەخۆیی و سەروەری خاکی وڵاتانی ناوچەی مایەی ئابڕوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانە دوژمن هەوڵ ئەدات تا ئەو پرسە لە ژێر ناوی دەسوەردانی ئێران لە ناوچە بکاتە پرسێکی ناکۆکی نانەوە . ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامادە بوونی خەڵک لە گۆڕەپانی زۆر بە گرینگ زانی و وێڕای ئاماژە بە بەڕێوە چوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس لە هەنی هەر ئەم هەفتەیە وتیشیان بە فەزڵی ئیلاهی و بە بەرکەتی ئامادە بوونی پڕ شۆڕی خەڵک ڕۆژی قودسی ئەمساڵ لە ساڵەکانی ڕابردوو هێزمەندتر و پڕ شۆرتر بەڕێوە دەچێت .