حوزه‌یران 05, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • ساڵحی: دامەزراوە کارەبایەکانی نەتەنز بۆ چەند سەت هەزار سو ئامادەسازی کراوە

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ئامادەبوونی خێرای بواررەخساندن و ئامادەسازیە پێویستەکان بۆ گەیشتن بەئاستی ١٩٠هەزار سو وتی : دامەزراوە کارەبایەکانی نەتەنزی(ناوەندی ئێران) بۆ چەند سەت هەزار سوو هەروەها یەکەی ناسراو بە تێکەڵکردنی ئەم کارگەیە، ئامادەی چالاکین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەڕێوڕەسمی بیست و نۆهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران کرد، "خێرا پێشەکی وئامادەیی پێویست بپ گەیشتن بە١٩٠هەزار سو لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەبکا".

"عەلی ئەکبەر وەلایەتی"سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بە ئامادەییە پێویستەکان بۆ پەرەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی وڵات، وتی: ئێران ، پتانسێل وتوانای جۆراوجۆری ئامادەکردووە بۆ گەشەپێدانی پیشەسازیی ناڤۆکی .

ساڵحی بەئاماژە بەوەی کە ئێران خۆی بۆ سێناریۆی جۆراوجۆر ئامادەکردبوو، وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەسەرنجدان بە ئەزموونەکانی پێشوو هەردەم ئەو بابەتەی لەبەرچاودەگرت کە دانوستانەکان بێ ئاکام مان و یان ئەگەریش بەئەنجام گەیشت و لایەنی بەرامبەر پەیمان شکێنی کرد، ئەو ڕێکخراوە دەبێ بەجۆرێک بجوڵێتەوە کە کات لەدەست نەدا.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەپەردەلادران لە یەکەی ناسراو بە تێکەڵکردنی نەتەنز لە٩ی ئاڤریلی٢٠١٨ پێی داگرت: ئەو ژێرخانە بۆ دروست کردنی سەنتریفیوژە پێشکەوتەکانە کە دەبێ دامەزراوەکانی ئامادەکراباو تێیاندا باشترین کەل وپەلی هەڵسەنگاندنی پێوەر، و کۆنترۆڵی و شوێنی بۆ مۆنتاژی سەنتریفیوژە نوێکان لەبەرچاو گیراوە.

ساڵحی وتیشی: ناوەندی نوێی سەنتریفیوژە زۆر پێشکەوتەکانیش لەچەند مانگی داهاتوودا کامڵ دەکرێ.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی"نیکی هەیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کە وتبووی ئێران لەهیچ بارودۆخێکدا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ناکشێتەوە، وتی: ئەوانە نابێ سەرلەنوێ ئیرادەی گەلی ئێران تاقی بکەنەوە.

ساڵحی پێی داگرت: ئەگەر بڕیاربێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بشێوێ، ئێران لەبواری بەرفراواندا هەنگاو هەڵدەگرێ.

سەرپەیڤ