گەشتی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ چین سبەینێ ئەنجام دەگرێت
باڵوێزی ئێران لە چین، وتی : سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری لە دانیشتنی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای سبەینێ هەینی سەردانی چین دەکات.
عەلی ئەسغەر خاجی باڵوێزی ئێران لە چین ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: گەشتی سێ ڕۆژەی حەسەن ڕۆحانی بۆ چین لە سێ بەشی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی شانگهای، دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین لە قەواخی دیداری دوولایەنە و دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ڕێکخراوەی شانگهای ئەنجام دەگرێت.
باڵوێزی ئێران لە چین وتیشی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی شانگهای، جیا لە دیدار لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین، لە ئاهەنگی واژۆ کردنی بەڵگەکانی پەیوەندیی دوو لایەنە داگری چەند بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان ئێران و چینیش بەشداری دەکات.
بە قسەی عەلی ئەسغەر خاجی باڵوێزی ئێران لە چین، چوار بەڵگەنامەی بنەمایی داگری بەڵگەنامەی بەربەرەکانێی دژی ماددەهۆشبەرەکان و تاوانی بە بەرنامە، بەڵگەنامەی پەرەسەندنی ڕۆڵی ئێران لە هاوکارییەکانی ئێران و چین لە چوارچێوەی جاددەیەک _ پشتێنێک، بەڵگەنامەکانی هاوکاریی بورس و بەڵگەبەهادارەکان و هاوکاری لە بواری زانکۆیی بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران و چین لە لایەن کاربەدەستانی دوو وڵاتەوە واژۆ دەکرێت.
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای، ڕۆژانی نۆهەم و دەهەمی ژوئەن لە شاری چینگدائۆی چین بەڕێوە دەچێت.