حوزه‌یران 10, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • قۆناخەکانی کۆتایی دانووستانەکان لەگەڵ چینییەکان لە بارەی گەڵاڵە ڕێژی سەرلەنوێ  ڕیئاکتۆری ئەراک

وتە بێژی وەزارەتی وزەی ئەتۆمی ئێران، باسی لە قۆناخەکانی کۆتایی دانووستانەکان کرد لەگەڵ چینییەکان لە بارەی دیسانەوە گەڵاڵە ڕێژی کرانی ڕیئاکتۆری ئەراک.

 "بەهروز کەماڵوەندی"  رۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی ڕێو ڕەسمی بیرەوەری شەهیدانی ڕووداوی ترۆریستی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، بە ئاماژە بە سەفەری وەڤدی  ئێرانی بۆ چین لە بارەی دیسانەوە گەڵاڵە ڕێزی ریئاکتۆری ئەراک، وتیشی: دانووستان لەگەڵ چینییەکان لە بارەی ڕیئاکتۆری ئەراک هەروا درێژەی هەیە.

 وتە بیژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  ئێران، بە باسکردنی ئەمەی گەڵاڵە ڕێژی ڕیئاکتۆری ئەراک لە لایەن پسپۆرە ئێرانییەکانەوە ئەنجامیی گرتووە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتاوە پێداگری کرد بوو گەڵاڵە ڕێژی ڕیئاکتۆری ئەراک لە ناوەوەی وڵات دا بێت، چوونکا پسپۆرە ئێرانییەکان توانایی جێبەجێکردنی یان هەیە .

گرێبەستی دیسانەوە گەڵاڵە ڕێژی ڕیئاکتۆری ئاوی قوورسی ئەراک ٢٣ ئاپریلی ٢٠١٧، لە نێوان ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و بەشگە چینییەکان ئیمزا کراوە .

 کەماڵوەندی،هەر وەها لە بارەی ڕووداوی ترۆریستی ساڵی رابردووی مەجلیس و بارگای ئیمام خۆمەینی(رە)، بەڕاشکاوی وتی: ئەگەر چی ترۆریستان بەردەوام لە لایەن زلهێزەکانەوە پشتگریان لێوە کراوە،بەڵام هیچکات بە ئاکام نەگەییشتوون و سەرکەوتوو نەبوون.

 پەلامارەکانی ٧ ژوئەنی ٢٠١٧ ـی ئەندامانی سەر بە تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و بارگای پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) لە تاران، ١٨ شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە .

 

سەرپەیڤ