پشت ڕاست کرانەوەی بڕیاری ئێعدامی ئەندامانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەدیوانی باڵای ئێران
یاریدەری سەرۆکی دیوانی باڵای ئێران، وتی: بریاری ئێعدامی هەشت تاوانباری گرووپی تیرۆریستیی داعش کە لە ئەنجامدەرانی هێرش بۆسەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و مەرقەدی ئیمام خومەینی(رە) لەساڵی٢٠١٧دا بوون، لەدیوانی باڵای ئێران پشت ڕاست کرایەوە.
پەلامارەکانی حەوتی ژۆئەنی٢٠١٧ی دەس وپێوەندییەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی ئیمام خومەینی(ڕە) لەتاران، ١٨شەهیدو دەیان برینداری لێکەوتەوە.
"غولامڕەا ئەنساری" ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: بڕیاری ئێعدامی ئەو تۆمەتبارانە کە داوا لە دیوانی باڵا کرابوو پێداچوونەوە بکرێ بە دۆسییەکەیان، لەو دیوانە پشت راست کرایەوە.
دادگەی ئینقلابی ئیسلامیی تاران، ١٣ی مای٢٠١٨ بڕیاری ئێعدام بۆ ئەو هەشت تیرۆریستەی داعشی دەرکردبوو.
دادگەییکرانی تیرۆریستانی پەلامار بۆسەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) لە حەوت دانیشتندا بەڕێوە چوو کە هەشت کەسیان بەتۆمەتی هاودەست بوون لە "فسادی فی الارض"، بڕیاری ئێعدامیان بۆدەرکرا.