زەریف: ئێران هێشتا هەگبەی دیاریکراوی پێویست بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەبەرجام وەرنەگرتووە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕوژی سێ شەممە وتی : ئەورووپییەکان لە وتووێژی کارناسانە لەگەڵ ئێران لە بارەی بەرجام، بەڵێنمەندی خۆیان بەرامبەر ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ڕاگەیاند بەڵام هێشتا هەگبەی پێشنیارکراوی پێویستیان پێشکەش نەکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد جەواد زەریف کاتی گەیشتن بە ئەفریقای باشوور لە نێو کۆڕی پەیامنێران ئاماژەی کردە دوایین خولی وتووێزەکانی کارناسانەی نێوان ئێران و تاقمی چوار و یەک کە حەوتەی ڕابردوو لە تاران بەڕێوە چوو و وتیشی: هەموو لایەنەکانی بەرجام خەریکی تاوتوێ کردنی ئەم هەگبەیەن بەڵام دەرفەتەکەیان بەرتەسکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی دەبێ بەڵێن بدرێت گەلی ئێران لە هەموو ئیمتیازەکانی بەرجام بەهرەمەند دەبن وتیشی: هەر ئەو جۆرەی کە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان: هاوکات بوونی بەرتەسکی لەگەڵ بایکۆت نامومکینە.
دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی لەماوەی سێ مانگ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەم کارەی ترەمپ لەناوخۆ و دەرەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو ئیدانە کرا.
بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئەورووپا ، وەک لایەنەکانی بەرامبەری کۆهەنگاوی ناڤۆکی ڕایانگەیاند لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن .
هەرلەم پێناوەش، ئێران و ئەورووپا ئەم دواییانە وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی کۆهەنگاوی ناڤۆکی دوای چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە، دەست پێ کردووە.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی چوارشەممە بیست و سێی مانگی مەی لە دیاریکردنی بارودۆخی پێویست بۆ درێژەدان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێداگرییان کرد : ئەوروپییەکان دەبێ بڕیارنامەیەک بە دژی ئەمریکا ببەنە ئەنجومەنی ئاسایش و ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر چوونەدەری واشینگتۆن لە بەرجام، هەروەها دەبێ بەڵێن بدەن پرسی مووشەک و ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران نەخەنەبەر باس ، بەرەنگاری هەرچەشنە بایکۆتێکی ئەمریکا بە دژی ئێران بنەوە و کڕینی نەوت لە ئێرانیش هەتا ئاستێکی شیاو بو ئێران دەستەبەر بکەن، بانکە ئەورووپییەکانیش سەبارەت بە وەرگرتن و دانی پارەی بازرگانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ، دەستەبەری بە کوماری ئیسلامیی ئێران بدەن.