حوزه‌یران 20, 2018 10:30 Asia/Tehran
  • دیداری ساڵحی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نەرویژ و پێداگرتنی ھەردووک لا لە سەر پشتیوانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

سەرۆک وەزیرانی نەرویژ لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: وڵاتەکەی خوازیاری پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەو لێبڕاوانەش ئەم بابەتە پێ و شوێن دەگرێت.

عەلی ئەکبەری ساڵحی  سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی ئۆشلۆ سەردانی نەرویژی کردووە، ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ ئێڕنا سۆلبێرگ  سەرۆک وەزیرانی نەرویژ، خوازیاری پەرە پێ دان و بەھێز کرانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری و سەرمایە نانەوەو بازرگانی بوو.

عەلی ئەکبەری ساڵحی  سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕێز گرتن لە پشتیوانیی نەرویژ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە سەر پێویستیی پشتیوانیی بەبڕشتانەی تێکڕای یەکێتیی ئەورووپا لەم ڕێککەوتنە پێی داگرت.

ناوبراو ھەنگاوەکانی وڵاتانی ئەوروپیی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە مەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە کەم زانی و پارێزرانی ڕێککەوتنەکەی لە گرێوی بەربەرەکانێی بەربڕشتانەو ڕاشکاوانە لەگەڵ سیاسەتەکاتی ترەمپ بەتایبەت لە ڕێگای یەکێتیی ئەورووپا زانی.

دوای ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەشتەمی مای  ٢٠١٨دا لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەویش بە دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو، ھەروەھا داخوازیی وڵاتانی ئەورووپی بۆ پارێزرانی ڕێککەوتنەکە، ئێران دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ ئەورووپییەکان دانا ھەتا گەرەنتییەکی بە کردەوە بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا تەنانەت بە گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاش دابین بکرێت.

ئێڕنا سۆلبێرگ  سەرۆک وەزیرانی نەرویژیش ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بە دەستھاتێکی گرینگ زانی بۆ جیھان و وێڕای بە ئاڵۆز ھەڵسەنگاندنی ڕەوشتی ڕۆژھەڵاتی ناڤین ، وتیشی: سیاسەتی وڵاتەکەی پشتیوانی کردن لە ئاسایشت و ئاشتی و یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانە و چارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکییەکانە لە ناوچەکەدا.

 

سەرپەیڤ