حوزه‌یران 22, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • خەڕڕازی : سەربەخۆیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەرامبەر ئەمریکادا خەریکە تاقی دەکرێتەوە

"سەید کەماڵ خەرازی" سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: بە کشانەوەی ئەمڕیکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەس باسی پشتیوانی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پاراستنی ڕێککەوتنەکە لە ئاردا نییە، بەڵکو سەربەرزی و سەربەخۆیی یەکێتیی ئەورووپاش خەریکە تاقی دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، "سەید کەماڵ خەرازی" سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران شەوی ھەینی لە دیدار لەگەڵ (جۆزپ بۆریل) وەزیری دەرەوەی ئسپانیا لە مەدرید، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوای کشانەوەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چۆنیەتیی ھەڵس و کەوتی ئەمریکاو شێوازی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران تاقیکردنەوەیەکی ھەرە گرینگە، وتیشی: با بزانین ئەورووپا چلۆن دەتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر کات.

"سەید کەماڵ خەرازی" سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، شکست ھێنانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆی ھەیە شوێن لە سەر سەقام و ئاسایشتی ئەورووپاش دا بنێت وەکوو دراوسێی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، بە ڕاشکاوی وتیشی: ئەگەر بێتوو بەرژەوەندییەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناھۆکی دا لە لایەن ئەورووپاوە دابین نەکرێت، ئیدی ھیچ ھۆکارێک بۆ گل دانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێککەوتنەکەدا بەدی ناکرێت.

(جۆزپ بۆریل) وەزیری دەرەوەی ئسپانیاش لەم دیدارەدا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بە ڕێککەوتنێکی پڕبایەخ زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر پاراستنی ڕێککەوتنەکە، وتیشی: بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە کۆمپانیاکانی ئەورووپا بۆ ئامادە بوون لە ئێراندا ھێندێک ھەنگاوی ھەڵگرتووەو لە دانیشتنی داھاتووی وەزیرانی د ەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەم بارەیەوە ڕاوێژ دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئسپانیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی سەردانی ئسپانیای کردووە.

"سەید کەماڵ خەرازی" سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێرانبەرلە گەشتەکەی بۆ ئسپانیا سەردانی ئیتالیاشی کرد و لەگەڵ "ئێنزۆ مۆئاڤیرۆ میلانێزی"  Enzo Moavero Milanesi وەزیری دەرەوەی ئیتالیاو"پیەترۆ پارۆلین" Pietro Parolin سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان لە ڕۆمیش دا دیدارو وتووێژی کرد.

 

 

 

سەرپەیڤ