پێداگری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لەسەر نادروست بوونی سیاسەتی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i343506-پێداگری_سەرۆکی_ڕێکخراوی_وزەی_ناڤۆکیی_ئێران_لەسەر_نادروست_بوونی_سیاسەتی_ئەمریکا
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێداگری کرد لە سەر نادروست بوونی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا و گەڵاڵەی پرسی " پیتاندنی سفر" بە دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2018 04:36 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لەسەر نادروست بوونی سیاسەتی ئەمریکا

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێداگری کرد لە سەر نادروست بوونی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا و گەڵاڵەی پرسی " پیتاندنی سفر" بە دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو وەسف کرد .

عەلی ئەکبەر ساڵحی ، ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی سلۆ فرۆم لە نەرویژ، بە ئاماژەدان بە هەوڵدانی ئەمریکا بۆ  وەستانی پیتاندنی یورانیوم  لەلایەن ئێرانەوە وتی  :   لە بنەڕەتەوە دەستپێکی  وتووێژەکانی بەرجام  بە وەلانانی ئەم سیاسەتە و گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریکا، دەستی پێکرابوو  . 

 سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران هەروەها کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بڕیاری نائاوەزمەندانە و بێ بنەمای ئەمریکای بە تەواوی ئاشکرا وەسف کرد و وتیشی :  ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی لایەنگری بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی  لەکاتی خۆی دا، نەیارەتی  خۆیان بەرامبەر  سیاسەتەکانی ئەمریکا جێبەجێ نەکەن، ناوچە و جیهانی بەرەوڕووی  پاشاگەردانی و ئاڵۆزی  دەبێتەوە.

ناوبراو هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر پێویستیی وتووێژی ناوچەیی  دەورگێڕانی سەرەکی پێداگری کرد و باسی ئامادەیی ئێرانی کرد بۆ تێگەیشتنی  بەرامبەر  و چارەسەر کردنی قەیرانەکانی  ناوچەیی لە ڕێگەی وتووێژەوە.

ساڵحی ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی  بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سلۆ فرۆم، گەیشتە نەرویژ.

دوای کشانەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرجام  و داواکاری وڵاتانی ئەورووپی بۆ  پاراستنی ئەم ڕێککەوتنامەیە، ئێران  دەرفەتێکی بەرتەسکی بە  ئەورووپییەکان داوە هەتا دەستەبەرییەک بدەن کە بەرژەوەندیی بەرجامیی ئێران کاتی گەڕانەوەی  بایکۆتەکانی  ئەمریکا، دابین بکرێت .