تاووتوێی سێناریۆکانی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا لەکۆڕی سەرانی سێ هێزەکە
سێیەمین کۆڕی ئەنجومەنی باڵای هاواهەنگیی ئابووریی دوێنێ شەممە بەئامادەبوونی سەرانی سێ هێزەکە و بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو و تێیدا سێناریۆی جیاجیای کردەی پڕهەڕەشەی ئەمریکا لەدژ ئابووریی ئێران، تاووتوێ کرا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو کۆڕەدا، ڕێوشوێنی شیاو ڕەچاو کرا بۆ ئامادەیی ئێران بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە ئابلۆقەیەکی شیمانەیی ئەمریکا وپێش گرتن بە کارتێکەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک، بەرهەم هێنان و بەڕێوەبەرایەتی بودجەی دەوڵەت.
لە سێیەم کۆڕی ئەنجومەنی باڵای هاواهەنگیی ئابووریی ئێران، پێویستی هەوڵدانی جیددی لە سیستەمی مافەوانیی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارە و دابین کرانی دراڤیی تیرۆریزم و پەرەی هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی و بەرەوڕووبوونەوەی تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا لەو بارەوە پەسەند کرا.
هەروەها پێشنیارەکانی ڕێکخراوی بەرنامەو بودجەی ئێران بۆ دەس ڕاگەیشتن بە خۆبژیویی هەرچی خێراتر لەبەرهەم هێنان و بەکارهێنانی بەنزینی پێویستی وڵات و پێش گرتن بە ئاستی خەسار و زیان وێکەوتن لەمەڕ چەشنەکانی وزە و دابین کرانی پێویستیی خەڵک تاووتوێ کرا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.