سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو سوئیس کەوتەڕێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، گەشتی دەورەیی خۆی بۆ دوو وڵاتی ئوروپایی سوئیس و ئۆتریش بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دەسپێکردو لە یەکەم قۆناخدا بەرەو "بێرن"ی پایتەختی سوئیس کەوتەڕێ.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش سەفەرەکەی بۆ سوئیس لەنێو پەیامنێران لە فڕۆکەخانەی" مێهراباد"ی تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئوروپا بۆ وێنە سوئیس و ئۆتریش گرینگایەتی فراوانی هەیە، وتی: کەڵک وەرگرتن لە پتانسێلی بەربڵاوی هاوکاری بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ"بێرن"و"ڤیەن" لەوێنەی ئامانجەکانی سەفەر بۆ ئەو دوو وڵاتەیە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە"بارودۆخی ئێستای ئوروپا، تاڕادەیەک جیاوازە لەڕابردوو" ، وتی: ئوروپا ئەمڕۆ بەدەنگێکی بەرزترنەیارەتی یەکلایەنخوازی، دەکا هەتا لەئاستی ناوچەیی و جیهانییدا هاوکاری ئێران و وڵاتانی گرینگی شوێندانەر بکا.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە هەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیش لەو سەفەرەدا تاووتوێ دەکرێ، وتی: ئەمریکییەکان بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بەڵێنییە چەندلایەنییەکان، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چوونەدەر، بەڵام گشت ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنەکە، بریتی لە؛ ڕووسیا، چین و سێ وڵاتی ئوروپایی و کۆی ئەندامانی یەکێتی ئوروپا، هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ ئەمریکا بمێنێتەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر دەور و ڕۆڵی ئێران لەسەقام و ئاسایشی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: وتووێژ لەبارەی پرسە ناوچەییەکان لەوان قەیرانی سووریاو یەمەن، لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو سەردانەیە.
رۆحانی هەروەها ئاماژەی کردە ئیمزای ژمارێک بەڵگەوسەنەد لەنێوان ئێران، ئۆتریش و سوئیس لەڕەوتی ئەو سەفەرەداو وتی: لەمەڕ پەیوەندیی پیشەسازی، تیجاری، تەندروستی و پزشکی، تەکنۆلۆژیا نوێکان، فێرکاری و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو دوو وڵاتە وتووێژ دەکا.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەر بانگهێشتنی "ئالێن بێرزێت"ی سەرۆک کۆماری سوئیس بەرەو ئەو وڵاتە کەوتەڕێ و بڕیارە لەوێشەوە بچێتە ئۆتریش.