ته‌مووز 06, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • زەریف: لەدانیشتنی ڤیەن جەخت کرا لەسەر دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش کۆتایی هاتنی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا هێشتا هەر ئەندامن لە ڤیەن، وتی: بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دەبێ بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دابین بکرێ و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر ئەو بابەتە جەختیان کرد.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ هەینی لەنێو پەیامنێراندا، وتی: ئەو دانیشتنە زۆر جیددی و سازندە بوو و لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو پاش چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەوڵی زۆردرا بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێران لەسەر داوای ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، هەوڵەکانی لەهەمبەر پێشێلکاریی مەزنی ئەمریکا دواخستووە هەتا لەوە دڵنیا بێ کە بەرژەوەندییەکانی دابین دەبێ.

زەریف هەروەها وتی: لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێیان داگرتووە لەسەر بابەتی وەک؛ درێژەی فرۆشتنی نەوت، پەیوەندیی بانکی، گواستنەوەو هاوکارییە تیجاریەکان و سەرمایەنانەوە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کەلەلایەن فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا خوێندرایەوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەمەڕ هیوابڕبوونی هەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپییەکان بەئێران بۆ مانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، و وتی: تائێستا کێشەی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەر نەبووەو ئەو پرسە هەروا باقییە، بۆیە مافی ئێران بۆ جێ بەجێ کرانی هەوڵ وهەنگاوگەلی دواتر، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی پارێزراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ یەکەمجار ئیرادەی سیاسی هەموو ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئاستی وەزیران، ڕاوەستان لەهەمبەر کردەی ئەمریکادا بوو کە دەبێ بەکردەوە جێ بەجێ بکرێ.

یەکەم دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئاستی وەزیرانی دەرەوە پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نیودەوڵەتییە بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گرووپی چوارکۆیەک(ئاڵمان، فەڕانسە، بەریتانیا، چین و ڕووسیا) و فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە ڤیەن بەڕێوە چوو.

فدریکا مۆگرینی پاش کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەپەیامنێرانی وت: لایەنەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن وتووێژ و دانوستان بەردەوام بکرێ و هەموو لایەنەکان لەهەوڵدان ڕێکارگەلێک بۆ ڕزگاریی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدۆزنەوە.

 

سەرپەیڤ