ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: حکومەتی بەحرەین بەرپرسی سەرەکیی ئاڵۆزبوونی باری تەندوروستیی شێخ عیسا قاسمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344870-ئەمیرعەبدوڵڵاهیان_حکومەتی_بەحرەین_بەرپرسی_سەرەکیی_ئاڵۆزبوونی_باری_تەندوروستیی_شێخ_عیسا_قاسمە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، حکومەتی بەحرەینی بە بەرپرسی سەرەکیی خراپ بوونی باری تەندوروستی شێخ عیسا قاسم، مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی ئەم وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: حکومەتی بەحرەین بەرپرسی سەرەکیی ئاڵۆزبوونی باری تەندوروستیی شێخ عیسا قاسمە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، حکومەتی بەحرەینی بە بەرپرسی سەرەکیی خراپ بوونی باری تەندوروستی شێخ عیسا قاسم، مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی ئەم وڵاتە زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژەدان بە ئاڵۆز بوونی باری تەندوروستیی  شێخ عیسا قاسم  و دواهاتەکەی  پێداگری کرد : لە ئەنجامی سیاسەتی سەرکوت کەرانەی دەزگەی ئاسایشیی ئالی خەلیفە  و مۆڵەت نەدان بۆ  پێ وشوێن گرتنی خێرای چارەسەرکرانی شێخ عیسا قاسم، حکومەتی بەحرەین بەرپرسی سەرەکی ئاڵۆزبوونی باری تەندوروستی ئەم مامۆستا بەناوبانگەی  بەحرەین و هەرچەشنە دواهاتیەتی.