جەھانگیری: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بووەتە ژووری شەڕی ئابووریی دژی ئێران
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بووەتە ژووری شەڕی ئابووریی دژی ئێران .
ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی گەڵاڵەی گەشەی پۆڵاچێکردن لە ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێران، زەبر وەشاندن لە ئابووریی ئێرانی بۆ وەدی ھێنانی خەونەکانی خۆی وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا ناوبردو وتی: ئەم ستراتژییەکە کە ئەمریکا لە بارەیەوە پرسی بە ڕژێمی زایونی و سەعودییەکانیش کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ لە ڕەھەندی جۆربەجۆرەوە گوشار بخاتە سەر ئێران و ستراتژیای خۆی پراکتیزە بکات.
ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەمریکا لەگەڵ چینیش دا شەڕێکی بازرگانی وەڕێ خستووە و لە پەیمانە جۆربەجۆرە نێونەتەوەییەکانیش کاشەوەتەوەو لەم قۆناغەی ئێستادا سیاسەتێکی تایبەتی لە ئەمریکادا پێ و شوێن دەگیردرێت.
ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەنیازە ناردەی نەوت وەکوو گرینگترین سەرچاوەی داھاتی ئێران ھەتا نوامبەری ٢٠١٨ بگەیەنێتە ئاستی سیفر، وتیشی: ئەمە بانگەشەیەکی پڕوپوچ و بەگۆترەیەو وەدی ھێنانی وەھا بانگەشەیەک پێویستی بە ملکەچ بوونی وڵاتانی دیکەو دان نانیان بەوەدا کە لە ھەمبەر ئەمریکادا ھیچ نین.