سەفەری ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بۆ مۆسکۆ، سبەی چوارشەممە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344907-سەفەری_ڕاوێژکاری_ڕێبەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_کاروباری_نێودەوڵەتی_بۆ_مۆسکۆ_سبەی_چوارشەممە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سبەی چوارشەممە لەسەرووی شاندێک پێکهاتوو لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2018 16:13 Asia/Tehran
  • سەفەری ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بۆ مۆسکۆ، سبەی چوارشەممە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سبەی چوارشەممە لەسەرووی شاندێک پێکهاتوو لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەکات.

بەهرام قاسمی ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سەفەری ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بۆ مۆسکۆی بە سەردانێکی زۆر گرینگ زانی و وتی: وەلایەتی هەڵگری پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە شیکردنەوەی ڕوانگەو هەڵوێستەکانی ئێران بۆ گشت وڵاتان پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: پاش هەڵەی ستراتژیکی ترەمپ و چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران بڕیاری دا بەناردنی ژمارێک لە نێردراوە تایبەتەکان کەهەڵگری پەیامی بەرپرسانی باڵای ئێرانن، ڕوانگەو بۆچوونەکانی تاران لەهەمبەر ڕەفتاری خۆخوازانەو پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بۆ گشت وڵاتان شی بکاتەوە

قاسمی هەروەها بەئاماژە بە جۆری پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا، وتی: مۆسکۆ و تاران وەک دوو دراوسێ پێکەوە خاڵی هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەشیان لەئاستی ناوچەکەو جیهاندا هەیە، بۆیە دیداری وەلایەتی لەگەڵ پوتین و گواستنەوەی پەیامی کاربەدەستانی باڵای ئێران دەتوانێ زۆرگرینگ بێ.

قاسمی وتیشی: ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پاش ڕووسیا، سەردانی چین دەکات.