پستەی ئێران، براوەی شەڕی تیجاریی ئەمریکا لە گەڵ چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i345432-پستەی_ئێران_براوەی_شەڕی_تیجاریی_ئەمریکا_لە_گەڵ_چین
رۆژنامەی واڵستریت ژۆڕناڵ لە راپۆرێکدا نووسی ، بە یارمەتی شەڕی تیجاریی تڕەمپ لە گەڵ چین ، ئێران بەمزوانە جێگەی ئەمریکا لە بازاڕی بەڕمێنی پستە ی چین دەگرێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2018 15:40 Asia/Tehran
  • پستەی ئێران، براوەی شەڕی تیجاریی ئەمریکا لە گەڵ چین

رۆژنامەی واڵستریت ژۆڕناڵ لە راپۆرێکدا نووسی ، بە یارمەتی شەڕی تیجاریی تڕەمپ لە گەڵ چین ، ئێران بەمزوانە جێگەی ئەمریکا لە بازاڕی بەڕمێنی پستە ی چین دەگرێتەوە .

بەپێی راپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو ، رۆژنامەی ئەمریکایی واڵستریت ژۆڕناڵ لە راپورێکدا باسی زیانی قورسی پستەکارانی ئەمریکی دەکات دوابەدوای دەسپێکی شەڕی تیجاریی تڕەمپ لە گەڵ چین .

ئەم رۆژنامە ئەمریکیە لەم بارەوە نووسی ، بە یارمەتی شەڕی تیجاریی تڕەمپ لە گەڵ چین و بەرزبوونەوەی نرخی ئاو لە کالیفۆرنیا ، پستە کارانی ئەمریکی کە لە رابردوودا بە پێچەوانەی تێچووی باڵای چاندنی ئەم بەرهەمە ، سودێکی زۆریان لە هەناردەکردنی بە دەست دێنا ، ئێستا لە سەروبەندی مایەپوچ بوونی بە تەواوەتی دان .

دوای بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی نرخنامەی هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆم لە چین ، پیکەنیش لە هەنگاوێکی تۆڵەئەسێنەوانەدا ، نرخنامەی هاوردەی پستە لە ئەمریکا لە سەتی پێنجەوە بۆ سەتی 45 زیاد کردووە .

نزیک بە سەتی 99 ی پستەی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا ڕەنێو دێ و چین بە زیاد کردنی نرخنامەی ئەم بەرهەمە ، بە ئەنقەست سێرەی لە ئابووریی ویلایەتێک گرتووە کە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا خاڵی لاوازی کۆماریەکان دێتە ئەژمار .

ئەمریکا ئێستا گەورەترین هەناردەکاری پستە لە جیهان دایە وئێران بە مەودای نە هێندە زۆر لە پلەی دوهەم دایە .