زەریف : ئەمریکا بە هەناردە کردنی چەکەمەنی ، جیهان ئاڵۆز دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا ئاماژەی کردە خەرج و بەرجی قورسی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئاڵۆز کردنی جیهان .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی پێنجشەمە لە توئێتی تاکەکەسیی خۆیدا نووسی : ئەمریکا ، جیهانی بە هەناردەی چەک و تفاقی خۆی بێ سەقام کردووە و بووجەگەلێک کە دەتوانن بۆ بنیات نانی داهاتوویەکی باشتر بەکاری بێنن بە فێڕۆ دەدات . زەریف بە وتنی ئەوەی کە چەکەکانی ئەمریکا تەنانەت نەیتوانیوە ئاسایشی شاروومەندانی خۆیان دابین بکات ، وتیشی : پشکی 35 لە سەدیی ئەمریکا لە بووجەی سەربازیی تێکڕای جیهانیش نەیتوانی ڕێگر بێت لەبەردەم کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 9 هەزار ئەمریکایی لە ڕوداوەکەی 11 سێپتامبردا کە لە لایەن 15 هاووڵاتیی سەعوودیەوە ئەنجامی گرت . لە ڕووداوی 11 سێپتامبری ساڵی 2001 لە ئەمریکا ، نزیکەی 3 هەزار کەس کوژران و زیاتر لە 6 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون . کاربەدەستانی ئەمریکا تیروڕیستانی ئەلقاعدە بە بەرپرسی ئەو پەلامارانە دەزانن . 15 کەس لەو 19 کەسەی وا لە پەلامارەکانی 11 سێپتامبری 2001 لە ئەمریکا ڕۆڵییان ھەبوو سەعوودی و ئەندامی ئەلقاعدە بوون .