ته‌مووز 22, 2018 07:40 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران  لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا ، چاوەڕێی ئوروپا نابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە دانوستانەکانی ئێران و ئوروپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی ئەتۆمی مەعتەل و چاوەڕێی ئوروپا نابێ.

"محەممەد جەوادی زەریف" دوێنێ شەممە لە پەراوێزی پەیمان نوێکردنەوەی باڵوێزان، کارگێڕان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی(ڕە) وتی: ئێران لەئاستی پراکتیکی بەڕادەی پێویست، شایەتی هەنگاوهەڵگرتن و هەوڵدانی وڵاتانی رۆژاوایی و ئەندامانی ماوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە .

زەریف بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ بڕیاردەری سەرەکیی سیاسەتی ئەمریکا  بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنییە، وتی: ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لە سیاسەتی لەئێران ترساندندا گۆشەنشین و تەریک خراوەن و نزیکترین هاوپەیمانەکانیان هاوڕێتیان ناکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا ئەمڕۆ ژووری شەڕی ئابووریان دروست کردووە هەتا ئێران ناچار بە گۆڕینی ڕەفتار بکەن، بەڵام لەو هەوڵەدا لەگەڵ پاڵپشتیی بەربڵاو بەرەوڕوو نەبوون و زۆرێ لە وڵاتان کردەی بەرامبەر ڕەچاو دەکەن بۆ نەیارەتی کردنی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی.

وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەو باڵویزان و سەرۆک نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، سەرلەبەیانی دوێنێ شەممەش لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەو چاوپێکەوتنەدا فەرمووی: دانوستان لەگەڵ ئوروپاییەکان نەپچڕێ بەڵام نابێ ماتەڵ و چاولەدەستی هەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپا بمێنن بەڵکوو دەبێ کارو هەوڵی فراوانی پێویست لەناوخۆی وڵاتدا بکرێ.

سەرپەیڤ