ته‌مووز 23, 2018 14:25 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران پلان و بەرنامەی زۆری بە دەستەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتی نەوتی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی بە ئاماژە بە بایکۆتی نەوتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە وتی: بێتوو ڕەوشەکە بە لەونێک بێ کە ئێران نەتوانێ نەوتی خۆی هەناردە بکات، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنامەی زۆری هەیە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو مەسەلەیە.

"سەید عەباس عەراقچی" ڕۆژی دووشەممە لەوتووێژ لەگەل کەناڵی ئەلعالەم؛ بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەوڵ دەدات نەگاتە ئەو خالەی کە بیهەوێ هەنگاوێکی بە کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتی نەوتی هەڵگرێ، وتیشی: کۆمەڵگەی جیهانی ، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بەتایبەت ئەورووپاییەکان، چین، ڕووسیا و هیندستانیش خوازیاری گەیشتنی ئێران بە خاڵی بەرەوڕوو بوونەوەی بایکۆتی نەوتیی ئەمریکا نین و هەر لەبەر ئەوەش لەگەڵ تاران دانوستان دەکەن تا داخوازەکانی ئێران دابین بکەن.

عەراقچی سەبارەت بە هەگبەی پێشنیاریی ئەورووپا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیش وتی: ئەم هەگبەیە بواری جۆربەجۆری نەوت، گاز، بیمە، بانک و هەموو ئەو بابەتانەی دڵخوازی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا دەگرێتەوە و تاران چاوەڕێی ئەوەیە تا ڕێگاچارەی بە کردەوە بۆ جێبەجێ کرانی ئەو بەڵێنانە ،بێنە ئاراوە کە ئەو بابەتش ئێستا خەریکە دانوستانی لە سەر دەکرێ.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی هەروەها سەبارەت بە ستراتژیی سەعوودییەکان بەرامبەر بە ئێران وتی: عەرەبستانی سەعوودی دەبێ  پێداچونەوە بکات بە سەر ستراتژییەکانی لە ناوچەکە و ڕوانگە و بیر و بۆچونی خۆی سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئێرانیش بگۆڕێ.

عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە هۆی هەڵە بێبڕانەوەکانی عەرەبستان لە  حیساباتی خۆیدا  تووشی کێشە بووە، جەختی کرد: هەموو ئەو کێشە و گرفتەی لە یەمەن، بەحرەین، لوبنان، قەتەر، سووریا و ئێراق هاتۆتە ئاراوە لەبەر ئەو هەڵە بێ بڕانەوانەی عەرەبستانە.

سەرپەیڤ