ته‌مووز 25, 2018 12:52 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی بەرەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و عەرەبستان دژ بە ئێران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: سەرۆکی کۆماری ئەمریکا سێگۆشەی پێکهاتوو لە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و عەرەبستان دژ بە ئێران پێکهێناوە.

"حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیسنا؛ بە شی کردنەوەی هۆکارەکانی هاوکاریی سێ گۆشەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و عەرەبستان دژ بە ئێران رایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ"ی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی پێشگری بە ڕووخانی شان و شکۆی وڵاتەکەی، عەرەبستان بۆ هەڵاتن لە دیموکراسی و ڕژێمی زایۆنیش بە مەبەستی پێشگری بە باشتر بوونی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکە، لەو سێگۆشەیەدا دژ بە ئێران پێکەوە هاوکاری دەکەن.

فەلاحەت پیشە هەروەها لە کاردانەوە بە تویتی پڕهەڕەشە و گوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێران راشکاوانە رایگەیاند: کاربەدەستانی ئەمریکا لە دووی هەڵایساندنی ئاگری شەڕێکی دەروونی و پڕوپاگەندەیین بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی ئێران لە بواری دیپلۆماسیی گشتی تێک دەن.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا هەرگیز هەڵوێستێکی توندڕەوانەی لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا نەبووە.

ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە جەختی کردبوو "ئەمریکا نابێ کایە بە کلکی شێر بکات" لە لایەپەڕی تویتەرەکەتیدا هەڕەشەی کرد؛ بێتوو جارێکی دیکە ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، بەرەوڕووی  دواهاتی وا نالەبار دەبێتەوە کە لە مێژوودا کەم وێنەیە."

سەرپەیڤ