ته‌مووز 27, 2018 15:56 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە: سکاڵای ئێران لە ئەمریکا لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەنگاوێکی کاریگەری مافەوانی بوو

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: سکاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەمریکا لە دیوانی نێودەوڵەتیی داد لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەنگاوێکی کاریگەریی مافەوانی بوو.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند: ئێران دژ بە دەوڵەتی ئەمریکا لەبەر سەر لە نوێ داسەپاندنەوەی بایکۆتی یەکلایەنە دژ بە ئێران، لە دیوانی نیودەوڵەتیی داد سکاڵای بەرز کردۆتەوە.

دیوانی نیودەوڵەتیی دادیش سێشەممە ٢٤ی ژولای لە نامەیەکدا ڕوو لە "مایک پۆمێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، بە ڕاگەیاندنی کاتی لێکدرانەوەی سکاڵاکەی ئێران دژ بە ئەمریکا، وشداری دا بە دەوڵەتی واشینگتۆن خۆی دوور بگرێ لە هەرچەشنە هەنگاوێک بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە یەکلایەنەکانی دژبە ئێران.

ھەر لەم پەیوەندییەدا حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا ، سکاڵاکەی "محەممەد جەواد زەریف" دژ بە ئەمریکای بە پێشەکیی سەرکەوتنێک زانی و وتیشی: بێتوو دیوانی باڵای داد دژ بە ئەمریکا بڕیار دەرکات ئەوە دەتوانێ پێش بگرێ بە هەرچەشنە کردەوەیەکی توندی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی دیکە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەرەها وتی؛ ناردنی نامە لە لایەن دیوانی نیودەوڵەتیی دادەوە بۆ ئەمریکا پیشان دەدات کە ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە خۆی  لە ئاستی لێکدانەوەی سکاڵاکەی ئێراندا زانیوە و دەکرێ مەسەلەی بایکۆتەکان لە ڕێگای مافە نێودەوڵەتییەکانەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێ.

سەرپەیڤ