ئاب 01, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • قاسمی: مەنتقی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، مەنتقی وتووێژ و هاریکاری وتەعامولە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەنتقی کۆماری ئیسلامی، مەنتقی وتووێژ و تەعامولە کە پێویستی بە ڕێزگرتنی یەکسان و پێبەندبوون بە بەڵێنیە نێودەوڵەتییەکان هەیە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی قسە نوێکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران بێ پێش مەرج، وتی: ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەگۆڕینی ئەدەبیات و وێژەی خۆی بڕیاری داوە دەست لە زمانی هەڕەشە لەدژ خەڵکی ئێران هەڵبگرێ، نیشانەی داماویی لە قسەی هەڵیت و پەڵیتە ، ئەوە لەکاتێکدایە کە لێدوانی دواتری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە دەسبەجێ پاش قسەکانی ترەمپ هاتەئاراوە، پێشاندەری سەرلێشێواویی و شڵەژاویی لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

قاسمی وتیشی: پێشنیاری وتووێژ لەگەڵ ئێران لەلایەن ترەمپ لەبارودۆخێکدا دێتەئاراوە کە حکومەتی ئەمریکا بێ هیچ پاسادانێک و بەپێچەوانەی هەموو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هاتووەتەدەر و بایکۆت و ئابلۆقەی نادادگەرانەی خۆی سەرلەنوێ بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی:  کۆماری ئیسلامی بەکردەوە سەلماندی کە هۆگری وتووێژ ومەنتقە و بێتوو بەڵێنیەک بدات، پێبەندی دەبێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە کۆشکی سپی، لەوەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ئیدیعای کرد، ئەگەر بەرپرسانی ئێرانی بیانەوێ دانوستان بکەن، بێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی وتووێژە.

سەرپەیڤ