دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور دیدارو سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی دوولایەن وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەلیمە یەعقووب سەرۆک کۆماری سەنگاپوور بە ناردنی سڵاوی گەرمی سەرۆک کۆماری ئێران، پێوەندی دوو لایەنەی زۆر باش و دۆستانە وەسف کرد و بواری هاوکاری دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری شیکردەوە.
حەلیمە یەعقووب، سەرۆکی سەنگاپووریش بە ئاماژەدان بە پێوەندیی باشی دوو وڵات، لەسەر پاراستن و پەرەی هاوکاری دوولایەنە لە هەموو بوارەکان پێداگری کرد .
بەرجام، پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی میحوەرەکانی وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران وسەرۆکی سەنگاپوور ڕاگەیەندراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئەمڕۆ بەیانی لەگەی ویویان بالاکریشنان وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور دیدار و وتووێژی کرد .
لێکدانەوەی پێوەندی دوو لایەنە، ئاسێ ئان، پرسەکانی ناوچەیی، بارودۆخی نێودەوڵەتی لە گرینگترین پرسە جێی سەرنجەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سەنگاپوور بوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتیی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا واتە ئاسێ ئان ، سەردانی سەنگاپووری کردووە.