دیداری زەریف و موگرینی لە سەنگاپوور
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئورپا ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا " ئا سێ ئان " لە سەنگاپوور لە گەڵ یەکتر دیداریان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر ؛ زەریف و موگرینی لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکان و کردەوەکانی ئەنجام دراەوەکان لە ئاستی یەکێتی ئوروپا و جیهان بۆ کەڵک وەرگرتنی ئێران لە قازانجەکانی بەرجام دوای چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بیروڕایان گوڕیەوە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەمە 8 مای بە دووپات بوونەوەی تۆمەتە بێبناماکانی دژی ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتە ناڤۆکیەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕایگەیاند . وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی پەنجاو یەکەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئاسێ ئان تا ئێستا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین ئوستڕالیا نیوزلەند ئەندونزیان و فلیپین نوروێژ مالزیا ژاپۆن و ویستنام سەرۆک وەزیر سەرۆک کۆار و وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور و سکرتێری گشتیی ئاسێ ئان دیدار و وتووێژیان کرد .