کۆمپانیای نەوتی چین بۆ گەشەپێدانی فازی 11 ی پارسی باشوور ، جێگەی تۆتاڵی گرتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346989-کۆمپانیای_نەوتی_چین_بۆ_گەشەپێدانی_فازی_11_ی_پارسی_باشوور_جێگەی_تۆتاڵی_گرتەوە
بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و کەسپ و کاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران گوتی : کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین CNPC بە پشکی سەتی هەشتا پۆینت یەک لە گەشەی فازی پارسی باشووری ، جێگەی تۆتاڵی فەڕەنسەی گرتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2018 08:38 Asia/Tehran
  • کۆمپانیای نەوتی چین بۆ گەشەپێدانی فازی 11 ی پارسی باشوور ، جێگەی تۆتاڵی گرتەوە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و کەسپ و کاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران گوتی : کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین CNPC بە پشکی سەتی هەشتا پۆینت یەک لە گەشەی فازی پارسی باشووری ، جێگەی تۆتاڵی فەڕەنسەی گرتەوە .

بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئیرنا ، موحەممەد موستەفەوی وتیشی : کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین لە لیستی پێنج کۆمپانیای گەورەی نەوتیی جیهان دایە و بە خێرایی خەریکی گەشە و رکابەرری لە گەڵ کۆمپانیا ناودارەکانی جیهانە .

بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و کەسپ و کاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران وتیشی : هاریکاری ئێران لە گەڵ کۆمپیانیا گەورەکانی چین لایەنی ستراتژیکی بۆ کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران هەیە .

سێی ژوئیەی 2017 ، گرێبەستی نەوت لە نێوان کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی کۆماپیانیای نەوتی تۆتاڵی فەڕەنسە بۆ گەشەپێدانی فازی یازدەی پارسی باشور ئیمزا کرا .