زەریف: ئەمریکاییەکان زۆرترین هەوڵی خۆیان بۆسازکردنی شەڕی دەروونی دەدەن
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئەمریکییەکان زۆرترین هەوڵیان دەخەنەسەر نانەوەی شەڕی دەروونی و هەوڵی ئەوان گوشاری دەروونی بەسەر ئێرانییەکان و کۆمپانییە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونی دا بەڕاگەیاندنی ئەمەی ڕەوشی ئەمڕۆ بەسەرنجدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و ڕەوشی دەروونی کە دامەزراوە، زۆر جیاوازە، وتیشی : هیچ ڕێککەوتنێکی چەندلایەنەیە هەموو ئەو شتە نییە کە لەلایەن دوولایەنەوە سەرنجی دراوەتێ ، هەر ئەوجۆرە کە ئەمریکا دەڵێت ڕێککەوتنی ناڤوکی خراپترین ڕێککەوتن لە مێژووی ئەوانە و نەیتوانیوە هەموو بەرژەوەندییەکانیان دابین بکات .
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی که ئێران جیاوازی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچە، وتیشی : وڵاتانی ناوچە بە کڕینی چەک بەنیازی دابین کردنی ئاسایشی وڵاتەکەیانن لە حاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسایش، پێشکەوت و گەشەی خۆی بەستوەتەوە بە خەڵک وهەرلەبەرئەمەش بووە کە چڵ ساڵە هەموو چەشنە گوشارێک خراوەتە سەر ئێران و ئەم خەڵکە توانیویانە لەبەرامبەری دا خوڕاگر بن .
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی : ئەمریکییەکان لەبەرامبەر نیزیکترین هاوپەیمانی خۆشیاندا شکست یان هێنا و دەچنە سەروەختی کومپانیگەلێک و بەڕەسمی هەڕەشەیان لێ دەکەن واتە بە نانەوەی شەڕی دەروونی دەیانەوێ بارودۆخەکە بگوڕن .
زەریف وتیشی : ڕاستی نێودەوڵەتی ئەمەیە کە ئەمریکا، عەرەبستان ، ئیسرائیل هەموو یاساکان بن پێ دەکەن و ئەمەش بە مانای میکانیزمی گوشارە کە وڵاتێکی وەک ئەمریکا لەبەرامبەر نیزیکترین هاوپەیمانی خۆی لەوان کەنەدا کە بە تەواوی لەگەڵ ئێران پێوەندیشی نییە، وەستاوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : لە کاتێکەوە کەدوناڵد ترەمپ لە بەرجام کشاوەتەوە، ئەمریکییەکان بەو ئامانجەی کە بەنیازی بوون نەگەیشتن و دەستیان داوەتە هەندێ هەوڵ و کۆشش لەوان داواکاری پەیتاپەیتا بۆ وتووێژ و پێکهێنانی تاقمی هەوڵی ئێران.