غەریب ئابادی: ئاژانس بۆ دوازدەهەمین جار پێبەند بوونی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردەوە
کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیی سەقامگیر لە ڤیەنا ڕۆژی پێنج شەممە وتی : ئاژانس بۆ دوازدەهەمین جاری بەردەوام پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لەبەرجام دا پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، کازم غەریب ئابادی وتیشی : لەم ڕاپۆرتە دا ڕاگەیەندراوە لە ڕۆژی جێ بەجێ کرانی بەرجام، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر پێبەندبوونی ئێران بەخاڵەکانی بەرجام چاوەدێری کردووە و توانیویەتی سەبارەت بە لانەدانی ئێران لە بەڵێنە ناڤۆکییەکان ڕاستییەکان تاقی بکاتەوە.
غەریب ئابادی وتی : ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوە دەکات کە: ئاژانس هیچ گرفتێکی لە ڕەوتی پشکنین و دەسڕاگەیشتن بە سایتەکانی هاوپێوەند نەبووە .
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەلای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤیەنا وتیشی : ئەم ڕاپۆرتە هەروەها ئاماژەی کردووەتە بەرنامەی ئێران بۆ چێکردنی پێشڕانی ناڤۆکی و دان بەوەدادەنێ کە ئێران خاڵەکانی هاوپێوەند لەمبارەوەی خستوەتەبەردەستی ئاژانس .
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڕاپۆرتی شەشەمی ژووئەنی 2018ی بۆ یازدەهەمین جار پێبەند بوونی ئێران بەبەڵێنەکانی لەبەرجامی ڕاگەیاندووە.
دوازدەهەمین پشتڕاست کردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی لە بەرجام کشاوەتەوەو دوای ئەوە ڕایگەیاند کە هەتا چوارەمی نوامبەری ساڵی 2018 هەناردەی نەوت، گاز و پتروشیمیی ئێران دەگەیەنێتە سیفر. واشینگتۆن داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە وەک بەشێک لە بایکۆتی ئابووریی دژی تاران، هاوردەی نەوت، گاز و بەرهەمی پتروشیمی لەئێران بگەیەننە سیفر.
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوان چین، رووسیا و تورکیا بۆنەیارەتی کردن بەرامبەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە لە داواکەی دوناڵد ترەمپ پەیڕەوی ناکەن.
کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناوخۆ و دەرەوە ئیدانە کراوە.