ئه‌یلوول 03, 2018 15:46 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئێران وەکوو پشتیوانی دەوڵەتی سووریا لەم وڵاتەدایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستایش هەروەکوو پشتیوانی دەوڵەتی سووریا لەم وڵاتەدا ماوەتەوە و یارمەتییە راوێژکارییەکانی هەتا ئەو کاتەی دەوڵەتی دیمەشق خوازیاری بێ، هەر درێژە پێ دەدات.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری دەرەوەسنووری و ژمارێک هەواڵنێری دیکە سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی "ئەدلیب" لە باکووری ڕۆژاوای سووریا،  و سیاسەتەکانی تاران لەم بارەوە بە ئاماژە بە سەفەری هەفتەی ڕابردووی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا و هەروەها سەفەری ئەمڕۆی بۆ سووریا وتیشی: ناوچەی ئەدلیب وەکوو دوایین مەتەرێزی تیرۆریستان یەکێک لە پرس و بابەتە ئاڵۆزکاوەکانە، لەگەڵ ئەوەش کە دەوڵەتی سووریا سوور و پێداگرە لەسەر کۆتایی هێنان بەو کارەساتە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەریزی تیرۆریستانی سەقامگیر لە ئەدلیب بۆتە هۆی نیگەرانیی داکۆکیکارانی تیرۆریستان و ئەوانی هانداوە بۆ هەرا و هوریا وەڕێخستن و بڵاو کردنەوەی پڕوپاگەندەی نگەتیڤ لەم بارەوە ، بەڵام ئەوەمان لەبەرچاو بێ کە دەوڵەتی سووریا وەکوو دەوڵەتێکی سەربەخۆ مافی ئەوەی هەیە وڵاتەکەی خۆی لەهەمبەر تیرۆریستان بپارێزێ.

قاسمی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی سەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا کە هەینیی هەفتەمی سێپتەمبەر لە ئێران بەڕێوە دەچێ وتی: ئێران گەشبین بووە بەرامبەر بەو کۆبوونەوەیە و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وتووێژسەبارەت هە باروودۆخی سووریا دەتوانێ بۆ ئەم وڵاتە و خەباتی دژ بە تیرۆریزم سەرکەوتوو و کارامە بێ.

وتەبێژتی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەو پێشنیارانەی لە لایەن ئەورووپاوە هاتۆتە ئاراوە وتی: ئێران و ئەورووپا سەبارەت بە بوارە جۆربەجۆرەکانی دراوی، ئابووری، بانکی وتووێژی زۆریان هەبووە بەڵام ئەو پێشنیارانەی ئاراستە کراوە هێشتا چاوەڕوانی ئێرانی دابین نەکردووە و نەگەیشتۆتە قۆناغی یەکجارییەوە.

قاسمی هیوای خواست کە ئەورووپا  لەو دەرفەتەی کە هێشتا ماوە، بتوانێ لەو تاقیکارییە بە سەرکەوتووی بێتە دەرەوە و ڕەزامەندیی ئێران دابین بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕووداوە سیاسییەکانی ئێراق و هەوڵی لایەنە جۆربەجۆرە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەت وتی: هێنانە ئارای هەندێ بۆچوون و هەڵوێست  سەبارەت بەو پرسە کە ئایا ئێران هیچ دزە و دەسەڵاتێکی هەبووە یان هەیەتی لە داڕشتی سیاسیی نوێی ئێراقدا، بە تەواوەتی بێ بنەمایە و وەڵامی شیاوی دراوەتەوە.

قاسمی جەختی کرد: ئەوەی کە خەڵکی ئێراق وەکوو دەوڵەتی نوێ هەڵیدەبژێرن، جێی ڕێز و حورمەتە بۆ ئێران و پێوەندییەکانی دوو وڵاتی داروسێ بە لەبەرچاو گرتنی دراوسێتیی باش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی یەکتری درێژەی دەبێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری "ئالیستەر برت" Alistair Burt جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا بۆ تارانیش وتی: ئەم سەفەرە لە چوارچێوی سەفەرە ئاساییەکانی نێوان دوو وڵاتدا بووە کە خولی ڕابردووی ئەو تووێژانە لە لەندەن و کۆبوونەوەی ئەمدواییەش لە تاران و بە بەشداریی جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ